کەشناسی: زۆرترین بەفر لە حاجی ئۆمەران و زۆرترین باران لە رواندز باریوە


رووداو دیجیتاڵ 

بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری 24 کاژێری رابردووی بارینی بەفر و بارانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە و زۆرترین بارانیش لە رواندز باریوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 29-1-2023 بڵاوکراوەتەوە، لە 24 کاژێری رابردوودا و لە کاژێر 09:00ـی بەیانیی دوێنێ بۆ کاژێر 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ، بەفربارین لەم ناوچانەی خوارەوە بەمشێوەیە بووە:
 
تەوێڵە: 1.5 سانتیمەتر
کانی ماسێ: 13.0 سانتیمەتر
بامەرنێ: 1.0 سانتیمەتر
شیلادزێ: 2.0 سانتیمەتر
دینارتە: 1سانتیمەتر
چامانکێ: 7.0 سانتیمەتر
رواندز: 10 سانتیمەتر
سۆران: 10 سانتیمەتر (گوندی هاودیان)
قەڵادزێ، دەروازەی کێلێ: 25 سانتیمەتر
حاجی ئۆمەران: 32 سانتیمەتر
 
هەر بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رێژەی بارانبارین بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
پارێزگای هەولێر: (هەولێر 3 ملیمەتر - پیرمام 13.3 ملیمەتر - سۆران 11.8 ملیمەتر - هیران 12 ملیمەتر - شەقڵاوە 12 ملیمەتر - خەبات 4.8 ملیمەتر - رواندز 38 ملیمەتر).
 
پارێزگای سلێمانی: (سلێمانی 0.7 ملیمەتر - کەلار 0.2 ملیمەتر - دووکان 0.4 ملیمەتر - رانیە 10.3 ملیمەتر - قەڵادزێ 9 ملیمەتر - دەربەندیخان 0.2 ملیمەتر - سەیدسادق 0.5 ملیمەتر).
 
پارێزگای دهۆک: (دهۆک 10 ملیمەتر - زاخۆ 1.6 ملیمەتر - ئاکرێ 19.2 ملیمەتر - دینارتە 21 ملیمەتر - بەردەڕەش 14.8 ملیمەتر - زاویتە 16 ملیمەتر). 
 
پارێزگای هەڵەبجە: (هەڵەبجە 0 ملیمەتر - تەوێڵە 6.4 ملیمەتر - بیارە 0.7 ملیمەتر). 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای نێوەڕاست رووی لە ناوچەکەمان کردووە، باران و بەفربارین بەردەوامە و تاوەکو رۆژی پێنجشەممە کاریگەریی لەسەر ناوچەکە دەمێنێت. 
 
دیلان رەشاد گوتیشی: "لە تەواوی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت؛ ئاستی بارین لە دوای نیوەڕۆوە زیاتر دەبێت و لە شەودا لێزمە باران دەبارێت." 
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە بارانبارینی ئەم وەرزەی بارین نەگەیشتووە بە بارانی وەرزی بارینی رابردوو بە هەمان رێککەوت.