لە چوارقوڕنە منداڵێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا؛ شۆفێرەکە باوکیەتی
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، منداڵێکی دوو ساڵ و نیوی دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە لایەن باوکییەوە بە ئۆتۆمبێل دەشێلدرێت، گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی منداڵێکی دوو ساڵ و نیو بەناوی (ئـ. ئـ. غ) لە رەگەزی مێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی رانیە.
رووداوەکە کاژێر 13:00ـی ئەمڕۆ روویداوە.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، منداڵەکە دانیشتووی گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنەیە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.
بەگوتەی کەسوکاری منداڵەکە بۆ پۆلیسی راپەڕین، دوای ئەوەی باوکی منداڵەکە ئۆتۆمبێلەکەی لە ماڵ هێناوەتە دەرەوە، منداڵەکەی خۆی شێلاوە و گیانی لەدەست داوە.
پۆلیس باس لەوە دەکات، دوای رووداوەکە تەرمی منداڵەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە و دوای پشکنینی توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە