کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما 4 بۆ 5 پلە دادەبەزێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ (دووشەممە، 28ـی ئابی 2023) کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت؛ لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕدرێت و ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان هەیە. پلەی گەرما 4 بۆ 5 پلە دادەبەزێت."
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت و خێرایی با لە کاژێرێکدا 27 کیلۆمەتر چالاک دەبێت؛ گوتیشی، "بههۆی هاتنی نزمه پهستانێكی دهریای نێوەڕاست، ئهگهری تاوهباران و ههوره برووسكه له ناوچه شاخاوییهكانی سنووری هەولێر، سۆران و بادینان ههیه. نزمبوونەوەی پلەی گەرما تاوەکو هەینی داهاتوو بەردەوام دەبێت."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 35 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 34 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 25 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 40 پلەی سیلیزی