پەیڤین لەبارەی ڤیدیۆی ئاهەنگەکە: خەنەبەندانە و هێشتا نەگوازراومەتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

پەیڤین وەفا ئەو کچە کوردەی بڕیاریداوە لەگەڵ کوڕێکی سوودانی ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت، لەبارەی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا ئاهەنگ دەگێڕدرێت و خەنەبەندان دەکرێت، بە رووداوی راگەیاندن "خەنەبەندانە و هێشتا نەگوازراومەتەوە".
 
ڤیدیۆکە کە لەلایەن بەکارهێنەرێکی سوودانی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت پەیڤین بەشداریی ئاهەنگێک دەکات لەگەڵ مەجید. بەکارهێنەرەکە نووسیویەتی، "هاوسەرگیریی سوودانی کوردستانی"، هەروەها باس لەوەش دەکات کە خەنەبەندان کراوە.
 
سەبارەت بە یەکترناسینی لەگەڵ مەجید، پەیڤین پێشتر بە رووداوی راگەیاند "لە دەزگایەکی خێرخوازی یەکدیمان ناسی، هەرچەندە کەسوکارەکەم سەرەتا پێیانناخۆش نەبوو، بەڵام دواتر رازیی بوون و گوتیان کە لارییان نییە لەسەر هاوسەرگیرییەکە".
 
بە گوتەی پەیڤین، پێشتر مەجید شارەزای کوردستان بووە و دەشڵێت، زۆر حەزی لە جلوبەرگی کوردی و خواردنی کوردەوارییە. پەیڤین و مەجید دەستگیراندارن، پێشتر لەبارەی ئاهەنگگێڕانەوە پەیڤین گوتی "ئەگەر ئاهەنگیش نەکەین، رێوڕەسمێکی بچووک رێکدەخەین".
 
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڤیدیۆی کوڕێک بڵاوبوویەوە و گوتی "پەیڤین هاوژینی من بووە و تاوەکو ئێستا لێی جیانەبوومەتەوە" بەڵام پەیڤین ئەو قسانەی رەتکردەوە و رایگەیاند "لەلای مەلا تەڵاقنامەکەم وەرگرتووە و هیچ پەیوەندییەکم بەوەوە نەماوە، ئێستاش ئەو ژنی هەیە".
 
پەیڤین لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، هیوادارم ئەو رەگەزپەرستییە نەمێنێت و ئەوەی من کردوومە تازە نییە و زۆریش ئاساییە و پێشتریش ئەم جۆرە هاوسەرگیرییانە هەبوون، لەبەرئەوە ئێمە هەموومان خوای گەورە دروستیکردووین.

 

 

#پەیڤین لە ماڵە خەزوورانی ڤیدیۆیەک کە لەلایەن بەکارهێنەرێکی سوودانی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت کە پەیڤین بەشداریی ئاهەنگێک دەکات لەگەڵ مەجید. بەکارهێنەرەکە نووسیویەتی، "هاوسەرگیریی سوودانی کوردستانی"، هەروەها باس لەوەش دەکات کە خەنەبەندان کراوە.

A post shared by Rudaw (@rudaw) on