فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان کۆتاییهات
رووداو-مەریوان
چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان کۆتاییهات و خەڵاتیش بە هەریەکە بە باشترین ئەکتەر و دەرهێنەرانی فێستیڤاڵەکە بەخشرا.
فێستیڤاڵەکە 5 رۆژی خایاند ژمارەیەک هونەرمەندی شانۆکار لە وڵاتانی جیهانیشەوە بەشداربوون و تێیدا شانۆی جۆراوجۆریان پێشکەشکرد.
لەبەشی کێبڕکێی دەرهێنەرانی ئێرانی، دوو کەس خەڵاتی باشترین دەرهێنەریان وەرگرت، سێ ئەکتەری ژن و سێ ئەکتەری پیاویش خەڵاتی باشترینیان پێشکەشكرا.
لەخەڵاتی نێودەوڵەتی بۆبەشداربووانی بیانی لەبیرۆکە دوو کەس خەڵاتکران و سێ کەسیش خەڵاتی باشترین دەرهێنەریان پێبەخشرا. لەبواری ئەکتەریش سێ ژن وسێ پیاو خەڵاتیان بردەوەو لەسنۆگرافیک یەک کەس و لەمۆسیقاش یەک کەس خەڵاتیپێدرا
مەهلەقا باقری، یەکێک لە دادوەرەکانی فێستیڤاڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە تەواوی هەوڵی خۆماندا بۆ ئەوەی هەرکەس شیاو بووە خەڵاتەکە وەربگرێت بۆ ئەو بەرهەمەی ئەنجامی داوە. ئەمە گرنگە لەبەر ئەوەی بەشداربووان هەوڵیاندا بۆ کارێکی کولتووری و جوان".
لەبەشی ئەزمونگەری شانۆی سەرشەقام خەڵات بەیەک دەرهێنەر درا، لەمۆسیقاش تەنهایەک کەس خەڵاتی بردەوە، لەبەشی شانۆی منداڵانیش یەک دەرهێنەر خەڵاتی بردەوە.