100 ژنی رۆژئاوای کوردستان و دهۆک بەشداریی خولێکی پاسکیلسواری دەکەن
رووداو - دهۆک
لە دهۆک 100 ژنی رۆژئاوای کوردستان و دهۆک بەشدارییان لە خولێکی پاسکیلسواری کرد، خولەکە لەلایەن رێکخراوی IOM بۆ خانمانی ئاوارەی رێکخرابوو.
هەر بەشداربووێک پێنج کیلۆمەتری بڕی، رێکخەرانی خولەکەش هیوادارن بەم جۆرە خولانە خەڵکی بەگشتی و خانمان بەتایبەتی هانبدەن بۆ پاسکیلسواری.
یەکەمجارە لە دهۆک چالاکی لەم جۆرە بۆ ژنان رێکدەخرێت، ئەوانەشی بەشداربوون تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 25 ساڵیدا بوو.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن