ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا: بچووككردنه‌وه‌ی لووت و بەرزکردنەوەی کوڵم و لێو حەرامە
رووداو دیجیتاڵ
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان، سه‌باره‌ت به حوكمی شه‌رعی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی هه‌مه‌چه‌شنه، فەتوای دا.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان کە سەر بە یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامی کوردستانە، رایگەیاند: نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری ناپێویست واته ته‌نیا له‌به‌ر جوانكاری بکرێت وه‌ك بچووككردنه‌وه‌ی ده‌م و لووت و گوێچكه، یان به‌رزكردنه‌وه ده‌م و لێو كوڵم و روومه‌ت، یان لابردنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو..هتد، تێكڕایان حه‌رامن و گوناهێكی گه‌وره‌یه."
ئەم جۆرە نەشتەرگەریەشی وەکو "شوێنكه‌وتنی هه‌نگاوی شه‌یتان و ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به قه‌ده‌ری په‌روه‌ردگار و فێڵ و ته‌ڵه‌كه و ته‌زویر و به فیڕۆدانی سامانه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت"، داواش دەکات هاونیشتمانیان و پزیشک خۆیان لێی به‌دووربگرن.
هەروەها لە فتواکەدا هاتووە: "هه‌ر جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ناجوانكاریی پێویست به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی رۆح و له‌شی مرۆڤ له ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا كارێكی شه‌رعی و دروسته، جاری واش هه‌یه ده‌گاته راده‌ی واجب و پێویست به‌پێی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نه‌كه‌ی."
لەبارەی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی پێویست وه‌ك راستكردنه‌وه‌ی خواربوون و شكانی لووت، یان چاندن و راستكردنه‌وه‌ی ددان یان چاكکردنه‌وه‌ی پێست به‌هۆی سووتانه‌وه یان لابردنی په‌نجه‌یه‌كی زیاده، یان جیاكردنه‌وه دوو په‌نجه‌ی لكاو به یه‌كه‌وه یان هه‌ر جۆرێكی دیکەی پێویست، كه به هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی له‌ش بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆی لیژنەی فەتوا دەڵێت "دروسته بکرێت، به‌ڵام واجب نییه."