رۆژنامەنووسان باس لە سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا دەکەن
رووداو - هەولێر
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆبووه‌وه.
لەو كۆبوونه‌وه‌یەدا ره‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستاى عێراق و پرسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئه‌و بارودۆخه‌ى دواى كۆنترۆڵكردنى پارێزگاى موسڵ و ناوچه‌كانى دیكه له‌لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه هاتۆته ئاراوه، گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.
هه‌ردوولا نیگه‌رانیى خۆیان له به‌رده‌وامیى نائارامى و ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و زیادبوونى رێژه‌ى ئاوارهبووانى ناوخۆى عێراق ده‌ربڕیوە.