ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی هاونیشتمانییەکەی هەولێر دەستگیرکران


رووداو دیجیتاڵ 

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی کوشتنی هاونیشتمانییەک لە هەولێر راگەیاند. 
 
رۆژی یەکشەممە 28-05-2023، لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر، بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە هاونیشتمانییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندارکرا.
 
وەک ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەو تۆمەتبارانەیان لە گوندی کەڵەکینی خەلیفان دەستگیرکردووە. 
 
برینداری رووداوەکە ناوی سەربەست ئەمیرە، لە نەخۆشخانە قسەی بۆ رووداو کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کەسدا نەبووە و هۆکاری تەقەکردنەکە نازانن. 
 
بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.