رووداو - ئامەد
دادگای سزا قورسەکانی ئامەد دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و 40 ئەندامی دیکەی سەندیکاکە کردووەتەوە. بەڕێوەبەرانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد پێیانوایە، گرنگی ئەو سەندیکایە لە ئاستی نێودەوڵەتی وایکردووە کە حکومەت گوشاری زیاتری لەسەر دروستبکات.
لە دوای هەوڵی کودەتای 15ـی تەمموزی 2016، حکومەت رێوشوێنی ئەمنیی تووندی گرتەبەر و بە هەزارەها کەس دەستگیرکران. ژمارەیەکی زۆر لە دەستگیرکراوان، فەرمانبەری حکومی بوون.
لە ماوەی دوو ساڵدا 570 پارێزەر لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ هەزار و 480 پارێزەردا کراوە.
ئەم گوشارە لە باکووری کوردستاندا زیاتر لە هەر ناوچەیەکی دیکەی تورکیا لەسەر پارێزەران زیاتربووە.
بەڕێوەبەرانی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد دەڵێن، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، سەندیکاکانی پارێزەران بەهەند وەردەگیرێن، بۆیە حکـومەت گوشاریان لە سەر دروستدەکات.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ