48 کاژێری داهاتوو کەشوهەوا چۆن دەبێت؟
رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی سەرما لە ناوچەکەیە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە و ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری کەمێک باران هەیە، سبەیش ئاسمان ساماڵ و سەرما دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-11، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە، لە ئێوارەی رۆژەکە کەشەکە جێگیر دەبێت و ئەو شەپۆلی بارانەی رووی لە ناوچەکە کردووە کۆتایی دێت.
بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام کەشەکەی سارد دەبێت. پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ خوار 10 پلەی سیلیزی دادەبەزن. هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر یان ژێر سفر دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکان:
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
بڕی باران بارین لە ناوچەکان لە 24 کاژێری رابردوو
وەکو لە داتاکانی کەشناسیدا دەردەکەوێت، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە سەرکەپکان باریوە و کەمترین لە خانەقین بووە. لە سەرکەپکان زیاتر لە 24 ملیمەتر باریوە، لە خانەقینیش باران نەباریوە.