لە نزیک دەریاچەی زرێبار فێستیڤاڵی منداڵانی مەریوان بەڕێوەچوو
رووداو - هەولێر
لە نزیک دەریاچەی زرێباری مەریوان، فێستیڤاڵێکی کولتووری- هونەری بۆ منداڵانی ئەو شارە بەڕێوەچوو و تێیدا کۆرسێکی فێرکردنی خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی کرایەوە.
بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە دەڵێن، بەهۆی ئەوەی لە قوتابخانەکان رێگە نادرێت، منداڵان بە زمانی دایکییان بخوێنن، بنەماڵەکان منداڵەکانیان دەنێرنە کۆرسەکانی ئەنجوومەنە کولتوورییەکان. فێستیڤاڵی منداڵانی مەریوان لەلایەن ئەنجوومەنی کولتووری - هونەری ڤەژینەوە رێکخرابوو .