رووداو دیجیتاڵ
کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە سنووری سلێمانی گیانی لەدەستدا. سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی بیناسازیی كوردستان دەڵێت، خەڵکی چینە.
عوسمان زیندانی، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی بیناسازیی كوردستان بە رووداوی گوت، کرێکارەکە لە یەکێک لە پڕۆژە نوێیەکاندا لەکاتی کارکردندا لە سنووری بازیان گیانی لەدەستداوە و خەڵکی چینە.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە دادپزیشکی سلێمانییە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 18 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە؛ 9 کرێکار لە هەولێر، 8 کرێکار لە سلێمانی و 1 کرێکار لە دهۆک.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، ساڵی رابردوو 73 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدابوو.
بەگوێری ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران لە شەش ساڵی رابردوودا بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
- ساڵی 2022: 41 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2021: 37 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2020: 35 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2019: 38 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2018: 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2017: 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2016: 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ