چوار ساڵ بەسەر تەقینەوەکەی گەڕەکی غەرەبیی قامشلۆ تێدەپەڕێت

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر تەقینەوەکەی گەڕەکی غەرەبیی قامشلۆ تێدەپەڕێت کە تێیدا 54 کەس گیانیان لەدەستدا و 180ی دیکەش برینداربوون.
 

قوربانیانی تەقینەوەکە کە زۆربەیان کەسانی سڤیل بوون، ناڕازین لە شێوازی قەرەبووکردنەوەیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، بەڵام جێگری سەرۆکی دەستەی دارایی لە کانتۆنی جزیر دەڵێت، بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییەکان زیاتر لە دوو ملیار لیرەی سوورییان پێویستبوو، بەڵام 315 ملیۆن لیرەی سوورییان وەکو قەرەبوو داوەتە قوربانیانی تەقینەوەکە.

لە 27ی تەممووزی 2017 بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنی لە قامشلۆ تەقییەوە، کە یەکێک بوو لە تەقینەوە هەرە گەورەکانی رۆژئاڤای کوردستان. جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆری ماددیشی بەدوای خۆیدا هێنا. ئەوکات داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند.