سلێمانی.. 54 كەس بە تۆمەتی قوماركردن دەستگیردەكرێن
رووداو سلێمانی
دوای تۆماركردنی چەند سكاڵایەكی هاووڵاتیان لەسەر دوو گازینۆی نێو بازاڕی دارە سووتاوەكەی سلێمانی، پۆلیس 54 كەسی بە تۆمەتی قوماركردن لەو دوو گازینۆیەدا دەستگیركرد.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ (رووداو) گوتی:"قومارچییەكانمان دەستگیركردووە و رەوانەی دادگا كراون".
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ (رووداو) گوتی:"قومارچییەكانمان دەستگیركردووە و رەوانەی دادگا كراون".
ئاماژەی بەوەشكرد لە گازینۆكەدا دەست بەسەر بڕێك لە خواردنەوە كهولییەكان و وەرەقەی قوماركردندا گیراوە". گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی:
"قومارچییەكان بەكەفالەت ئازادكراون، بەڵام ئەگەر دووبارە دەستگیربكرێنەوە سزاكەیان زیاد دەكات كە لە مانگێك كەمتر نابێت و لە شەش مانگ زیاتریش نابێت".