حەسەن شەریف گۆرانییەک بۆ پێشمەرگە دەڵێ
رووداو - دهۆک
دوای جێگیربوونی هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پاراستنی ئەو ناوچانە لە دەستی چەکدارانی داعش، رۆژانە چین و توێژەکانی کوردستان بۆ دەربڕینی پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، سەردانی بەرەکانی شەڕ دەکەن.
هونەرمەند حەسەن شەریف سەردانی بەرەکانی شەڕی کرد و بەڵینی تۆمارکردنی گۆرانییەکی نوێی بە ناوی (کورد هاتن) بە هێزی پێشمەرگە دا.