مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و بابەتی هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
رووداو دیجیتاڵ
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکە کۆدەبێتەوە و لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە گفتوگۆ دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024 سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گەشتی سەرۆکی یەکێتی بۆ ئەمریکا دەکرێت، هەروەها باس لە 49ـەمین ساڵیادی دامەزراندی حیزبەکە دەکرێت.
گوتەبێژی یەکێتی گوتیشی، "بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەبێت."