حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات: خۆتان لەم جۆرە کارانە بەدوور بگرن و پارە بەفیڕۆ مەدەن
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوهبهرایهتیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات، "هەر کەس و کۆمپانیایەک لەژێر ناوی پشکی زیادە یاخود حەجی بازرگانی و هەر ناوێکی دیکە هەوڵبدات پارە لە خەڵک وەربگرێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی تووندی یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە."
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دەکەنەوە كه بۆ ئه‌مساڵ هیچ پشكێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه نه‌هاتووه و "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کارانە تاوه‌كو پاره‌یان به‌فیڕۆ نه‌چێت."
لەو ئاگادارییەدا حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو، "به‌رده‌وام ده‌بین له رێكخستنی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومره له هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له‌ژێر ناوی پشكی زیاده یاخود حه‌جی بازرگانی و هه‌ر ناوێكی دیكه هه‌وڵی ئه‌وه بدات پاره له هاووڵاتییان وه‌ربگرێت، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی تووندی یاسایی و كارگێڕی ده‌بێته‌وه."
هەروەها هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ئاگادار دەکاتەوە كه ڤیزای گه‌شتیارییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت به‌و ڤیزایه حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن، "سعودیه بۆ رێگریكردن له حه‌جی بێ به‌رنامه، یاخود حه‌جی بێ رێگه‌پێدان، چه‌ندین رێكار و سزای راگه‌یاندووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به ڤیزای ساڵانه حه‌ج بكه‌ن، له كاتی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر كێشه و گرفتێك بۆ ئه‌و كه‌سانه له سعودیه ئێمه وه‌كو بەڕێوهبهرایهتیی گشتیی حه‌ج و عومره لێی به‌رپرس نین و خۆیان به‌رپرسیارێتیی ئه‌و سزایانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن."
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات، "هەوڵی ئەنجامدانی حەج نەدەن بەو جۆرەی کە لە هەندێک شوێنی نافەرمی بانگەشەی بۆ دەکرێت تاوەکو پارەی بەفیڕۆ نەچێت و رووبەڕووی کێشە نەبنەوە."
هەروەها دڵنیایی ئەوەشی بە هاووڵاتییان داوە، هه‌ر نوێكارییه‌ك له پرۆسه‌ی حه‌جدا هه‌بێت به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له رێگه‌ی راگه‌یاندنی بەڕێوهبهرایهتیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوی دەکەنەوە تاوه‌كو هه‌موو هاووڵاتییان لێی ئاگاداربن.