23 Photos
رووداو - هەولێر
پاڵەوانێتی لەشجوانی نێودەوڵەتی هەولێر، لەنێو رکابەرییەکی زۆر و بەهێزی 120 لەشجوانی جیهان کۆتاییهات.
لە رکابەرییەکەدا رۆژێک بۆ پاڵاوتنی لەشجوانەکان بوو و رۆژی هەینی، بۆ دەستنیشانکردنی پاڵەوانانی پاڵەوانەکان رکابەرییەکی زۆر لەنێوان چەندین وڵاتی جیاواز کرا.
لە پاڵەوانێتییەکەدا کە یەکەمجار لە هەولێر بکرێت، شۆن رای، پاڵەوانی پێشووی جیهان و ئەمریکا، هێلی تریڤینۆ، پاڵەوانی جیهان لەسەر ئاستی خانمان، رۆلی وینکلەر، پاڵەوانی جیهان، جێف بێکهام، خاوەنی 6 نازناوی جیهان و چەندین ناوبژیوان و لەشجوانی دیکەی جیهان، بۆ لە نزیکەوە بینینی رکابەرییەکان لە هەولێر ئامادەبوون.