رۆژانی پشووی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان


رووداو - هەولێر

حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا 2 رۆژی وەك پشوو بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دیاریكرد.

ماڵپەری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەزاری سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حكومەتەوە بلاویكردەوە، كە بەبۆنەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجو‌ومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجو‌ومەنی پارێزگاكان رۆژانی 29 و 30 /4 لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.

سەبارەت بەو قوتابخانانەی وەك ناوەندی دەنگدان بەكاردێن بۆ دەنگدانی تایبەت، دزەیی رایگەیاندووە: رۆژی 28/4 دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت و چەند قوتابخانەیەك وەك ناوەندی دەنگدان دەستنیشانكراون، بۆیە لەم رۆژەدا تەنها لەو قوتابخانانە دەبێتە پشوو، هاوكات لەسەرجەم قوتابخانەكانی دیكەو وەزارەتی پەروەردە دەوام ئاسایی دەبێ.