دامەزراندنى 1000 کەس لە شنگال کەمپەکانیش دەگرێتەوە

27-01-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دامەزراندنى 1000 کەس بە شێوەى گرێبەست لە خەڵکى شنگال دەدرێتە دەست لیژنەیەک لە چوار ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا، پشکى ئەو کەسانەشی تێدا دەبێت کە لە کەمپى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستانن.
 
محەممەد کاکەیی، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "دیاریکردنی 1000 دامەزراندن لە قەزاى شنگال دەدرێتە لیژنەیەک کە چوار ئەندامى ئەنجوومەن لە پشکى ئەو  قەزایە تێیدا ئەندامن، بۆئەوەى شێوازى دابەشکردنەکە دیاری بکەن."
 
یەکشەممە 26ى کانوونى دووەمى 2025 عەبدولقادر دەخیل، پارێزگارى نەینەوا ناوى 16 هەزار کەسی راگەیاند کە بە شێوەى گرێبەست لەو پارێزگایە دادەمەزرێندرێن.
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، "بەو 1000 کەسەى شنگالەوە، تێکڕاى ژمارەکە دەبێتە 17 هەزار کەس. ئەوەى پەیوەندیدارە بە شنگالەوە پشکى ئەوانەشى تێدا دەبێت لە کەمپى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستانن."
 
زیاتر لە 40 هەزار خێزانى ئاوارەى شنگال لە هەرێمى کوردستانن، 20 هەزاریان لەنێو کەمپەکانن.
 
بە گوتەی محەممەد کاکەیی، دواى گەڕانەوەى پێشنیازى لیژنە چوار کەسییەکە، پێوەرەکان و شێوازى دابەشکردنى ئەو 1000 دامەزراندنە لەلایەن ئەنجوومەنى پارێزگاوە پەسند دەکرێت.
 
ئەو گرێبەستانە پشکى پارێزگاى نەینەوا بوون لە دامەزراندن، کە لە یاسای بودجەى گشتى دیاریکراوە، کە بۆ هەموو عێراق 150 هەزار کەس بوو؛ مووچەى مانگانەیان 300 هەزار دینارە و دواى سێ ساڵ دەکرێنە فەرمانبەرى هەمیشەیی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد.

لە دهۆک بەڵگەفیلمی 'هەڵۆی بادینان' نمایش دەکرێت

تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک بەڵگەفیلمی ''هەڵۆی بادینان''ـی نمایش کرد کە باس لە ژیان و خەباتی پێشمەرگەیەکی شەهید دەکات؛ بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت، ''گەلی کوردستان قەرزداری بوێری و گیانفیدایی شەهیدانن''.