هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە زیادیکردووە
رووداو - ئامەد
لە دوای راگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵات و بە تایبەتی لەماوەی دە رۆژی رابردوودا لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵمەتی دەستگیردنی ئەندام و بەرپرسانی هەدەپە و دەبەپە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان زیادیکردووە.
پارێزەرانی ئامەدیش لەگەڵ ئەوەی راگەیاندنی باری نائاسایی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دادەنێن، داواش دەکەن باری نائاسایی لە وڵات درێژنەکرێتەوە.