مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە؛ باسی چی دەکەن؟
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە. گوتەبێژی حیزبەکە دەڵێت، دۆخی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
کۆبوونەوەکە لە شاری سلێمانی دەبێت. سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت. کۆبوونەوەکەش کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی سیاسییە."
دەنگۆی ئەوە هەیە لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاری لە بەربژێرەکان و ژمارەی بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت؛ بەڵام سەعدی پیرە گوتی، "بابەتی هەڵبژاردن وەکو بابەتێکی تایبەت لە بەرنامەی کۆبوونەوەدا نییەوە و ئەوەی باسکراوە ناڕاستە."