رۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگر لە چەند رێگەیەکی سلێمانی قەدەخە دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
دوای دوو رووداوی هاتووچۆ، کە ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی روویاندا، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هاتووچۆی پارێزگاکەی راسپارد کە رۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگر لە هەندێک رێگە قەدەخە بکەن. هاتووچۆش دەڵێت، هەر کەس پابەند نەبێت، سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ هەینی 26ی نیسان سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، جێگری سەرۆکوەزیران بەدواداچوونی بۆ دوو رووداوەکەی ئەمڕۆی سنووری دەربەندیخان و دووکان کرد و هاتووچۆی سلێمانیی راسپارد، رۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگر لە رێگەکانی دەرەوەی شار قەدەخە بکەن.
رووداوەکەی دەربەندیخان دوو گیانلەدەستدان و دوو برینداری لێکەوتەوە؛ ئەوانەی مردن هاوژین بوون. ئەوەی دووکانیش بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و 18 برینداری لێکەوتەوە و زیانی بە 15 ئۆتۆمبێلیش گەیاند.