بەهای دۆلار بەرامبەر لیرە دابەزی بۆ خوارووی 11 لیرە
رووداو دیجیتاڵ
درەنگانی شەوی هەینی 24-12-2021 و لە دوایین ساتەکانی داخستنی بازاڕ، بەهای دۆلار بەرامبەر لیرە دابەزی بۆ 10.99 لیرە.
لە ماوەی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی بەردەوام بەرزبووەوە و چەندین ژمارەی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە تۆمارکرد، بەجۆرێک هەر دۆلارێک بە زیاتر لە 18 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرا بەڵام گوتارێکی ئەردۆغان لە سەرەتای هەفتەی رابردوو بەخێرایی دابەزینی بەهای لیرەی راگرت و لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا نرخی هەر دۆلارێک زیاتر لە 7 لیرە دابەزیوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رۆژی 21-12-2021 له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، گوتارێكی پێشكێشكرد. تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین پێشهاته ئابوورییه‌كان كرد و رایگه‌یاند: "بۆ له‌مه‌ودوا هیچ هاووڵاتییه‌كمان پێویستی به‌وه نابێت پاره‌ی بانكی له لیره‌وه بكاته دراوی بیانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دراوی بیانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه ".
هاوكات سه‌رۆکكۆماری توركیا باسی له ژمارەیه‌ك رێكاری ئابووریی كرد، له نێویاندا داشكاندنی به‌شكردنی قازانج له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به رێژه‌ی 10٪، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شەکانیان له بازاڕ بتوانن ئاڵتوونی ژێر سه‌رینه‌كان بخه‌نه خزمه‌ت ئابووریی وڵاته‌وه.
ئه‌ردۆغان هەروەها له‌باره‌ی سیستمی ئابووریی توركیا قسەی کرد و گوتی: "توركیا نه نیازی هه‌یه و نه پێویستی به‌وه‌یه بچووكترین هه‌نگاو بۆ دواوه له‌باره‌ی ئابووریی بازاڕی ئازاد و سیستمی بۆرسه بهاوێژێت".
به‌ر له گوتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی 18.36 لیره بوو، به‌ڵام دوای گوتاره‌كه نرخی دۆلار بەرامبەر لیرە بە خێرایی دابەزی و دۆلارێک بە 12.27 لیره مامەڵەی پێوەکرا. واتە بەهای دۆلار بەرامبەر لیرە تەنیا لە چەند کاژێرێکدا بە رێژەی 33٪ دابەزی.
دڵنیاییدانی سەرۆککۆماری تورکیا بە خەڵکی وڵاتەکەی بۆ گەشەی ئابووری و بەهێزبوونەوەی لیرە بەردەوامە. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە ئابووریناسان و مامۆستایانی زانکۆ لە نووسینگەی "دۆڵماباھچە"ی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا خاوەن ژێرخانی پێویستە، ھەر لە پەروەردە و تەندروستییەوە بگرە، تاوەکو دەگاتە دۆخی ئەمنی و یاسایی؛ لە گواستنەوە و گەیاندنەوە بگرە تاوەکو دەگاتە وزە و پیشەسازی و گەشتیاری.
ئەردۆغان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە یەدەگەکانی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا ئێستا لە سەروو 115 ملیار دۆلارەوەیە و گوتی: "یەدەگەکانی دراوی بانکی ناوەندی لە نیسانی 2013دا گەیشتە 135.1 ملیار دۆلار، بەڵام دواتر رووی لە کەمیکرد و لە ئەیلوولی 2020دا کەمترین یەدەگی هەبوو کە 83.5 ملیار دۆلار بوو، بەڵام دواتر دەستمان بە گەشەکردن کردەوە و ئێستا یەدەگی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا زیاتر لە 115 ملیار دۆلارە".
سەرۆککۆماری توركیا هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌رووی بودجه‌وه هیچ كێشه‌كه‌مان نییه. ئه‌و هاوسه‌نگییه ئابوورییه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا جێگیرمان كردووه، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له هاویندا ده‌بینین كه ئابووری وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێته قۆناخێکی دیكەی باش".
بەڵام فایق ئۆزتراک، یاریدەدەری سەرۆکی جەهەپە بۆ کاروباری دارایی و ئابووری، کە هاوکات گوتەبێژی جەهەپەیە رایگەیاند "لە رۆژانی نێوان 10 تاوەکو 21ی کانوونی یەکەمی 2021دا 14 ملیار دۆلار لە یەدەگی بانکی ناوەندیی تورکیا کەمیکردووە. بەتایبەتی لە رۆژانی 20 و 21ی مانگدا نیوەی ئەو گوژمەیە بەکارهاتووە و دەپرسێت: "چۆن و بۆ بەرژەوەندیی کێ و بۆچی فرۆشراوە؟"
ئۆزتراک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر روونیکردووەتەوە، تەنیا لە رۆژانی 20 و 21ی مانگدا "نزیکەی حەوت ملیار دۆلار یەدەگیی بانکی ناوەندیی تورکیا تواوەتەوە".