لە بەردەڕەش منداڵێکی 4 ساڵ بوو بەژێر بارهەڵگرەوە؛ شۆفێرەکە باپیریەتی

رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ لە قەزای بەردەڕەشی سنووری دهۆک، باپیرەیەک "بە هەڵە" لەکاتێکدا بارهەڵگرەکەی لێخوڕیوە، نەوەیەکی چوار ساڵانی خۆی شێلاوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
نەشوان بەرزنجی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی بەردەڕەش بە رووداوی گوت، "رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بووە؛ بەر لە گەیاندنی منداڵەکە بە نەخۆشخانەی بەردەڕەش، گیانی لەدەستداوە".
 
بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە ناوی ئاریان موهەنەد بوو.