لە مزگەوتێکی سنووری بەردەڕەش شەڕ روویدا و 7 کەس بریندار بوون


رووداو دیجیتاڵ

دوای نوێژی هەینی، شەڕ لەنێوان چەند گەنجێک لە مزگەوتێکی دارەتوو دروستبوو و بەهۆیەوە 7 کەس بریندار بوون.
 
ناحیەی دارەتوو لە سنووری قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دهۆک. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەردوولای شەڕەکە خەڵکی ناحیەی دارەتوون.
 
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیەی رووداو، شەڕەکە لەسەر پۆستێکی فەیسبووک و نووسینی کۆمێنت روویداوە، لە هەردوولادا 7 کەس بریندار بوون. 
 
دوای نوێژی هەینی، گەنجەکان بووەتە دەماقاڵەیان و دواتر بە دار و بەرد شەڕیان کردووە. برینی بریندارەکان سووکە و ئێستا دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە.