بەرپرسێکی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگەی هەرێمی کوردستان، بەر لەوەی کۆرۆنا تێپەڕێنێت، جەڵتە لێی دەدا و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 25-10-2020 عه‌مید خه‌سرۆ خالید زێباری، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا بوو، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ عه‌مید خه‌سرۆ خالید زێباری، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.
عه‌مید خه‌سرۆ خالید زێباری، چەند رۆژێکە تووشی کۆرۆنا بووبوو و تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕۆیشت، بەڵام بەرلەوەی کۆرۆنا تێپەڕێنێت، جەڵتەی دڵ لێیدەدات و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشیی لە کەسوکاری عەمید خەسرۆ زێباری کردووە و دەڵێت: "عه‌مید خه‌سرۆ، له ئه‌ركی سه‌ربازی خۆیدا، ماندوونه‌ناسانه رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری له هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌بوو. له‌ده‌ستدانیشی كۆستێكی گه‌وره بوو."