مەسرور بارزانی: پابەندبوونمان بە عێراق بە سیاسەتی نادادپەروەری و برسیکردن دروست نابێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەکاتی راگەیاندنی پرۆژەیەکدا لە هەولێر باسی لەوە کرد پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە عێراق، لەڕێگەی سیاسەتی نادادپەروەری و برسیکردنەوە دروست نابێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی "لە سەردانم بۆ بەغدا، بەڕێزێک پرسیاری لێکردم، گوتی 'ئێوە پابەندن بە عێراق؟' منیش گوتم لەسەر رەفتاری ئێوە دەمێنێت، پابەندبوون یان وەلاء بە وڵاتێک بە چاوترساندن و تۆقاندن و سیاسەتی رق و کینە و نادادپەری و برسیکردن دروست نابێت، پێویستە پابەندی و وەلاء بۆ وڵات، لەسەر بنچینەی یەکسانی، دادپەروەری و خۆشەویستی بێت کە ببنە بنەمای پێکەوەژیانی گەلان لە وڵاتێکدا."
ئەمڕۆ دووشەممە 25-09-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەی گەشانەوەدا گوتی، ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پلان و کارنامەی حکومەت بۆ گەشەپێدانی بازرگانی و هاوکاریکردنی کەرتی تایبەت ''کە بێگومان لە ساڵانی رابردوودا هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت تەواوکەری یەکدی بوون و پێکەوە هاوکار و هاوئاهەنگ بوون لەپێناو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان."
مەسرور بارزانی دەڵێت، ''بەهێزیی کەرتی تایبەت لە هەر کۆمەڵگەیەکدا بنەما و مەرجێکی سەرەکیی بەهێزی ئابوورییە. یەکێک لە ستوونە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی کەرتی تایبەتیش، هەبوونی سیستمێکی بانکیی بەهێز و کارایە کە ژینگەیەکی لەبار و گەشەی ئابووری و بازرگانی دەستەبەر دەکات."
بەگوتەی سەرۆکی حکومەت، زیاتر لە 50٪ـی جووڵە و چالاکیی بازرگانی و هێزی کاری تایبەت لە هەرێمی کوردستان لە بزنسی بچووک و مامناوەند پێکهاتووە؛ گوتیشی، یەکێک لە گرفت و بەربەستە سەرەکییەکانی بەردەم کاری بازرگانی و بزنس لە هەرێمی کوردستان، نەبوون و دەستنەگەیشتن بە پاڵپشتیی داراییە.
پڕۆژەی گەشانەوە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە تا 150 ملیۆن دینار بە مەبەستی فراوانکردنی کارەکانیان، قەرز بە بزنس و خاوەنکاران دەدات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ''خاوەنکاران دەتوانن لە رێگەی پۆرتاڵێکی ئۆنلاینەوە رێنماییەکانی داواکاریی قەرز ببینن و بۆ ئەو مەبەستە داواکارییەکانیان پێشکێش بکەن.''
''پابەندبوون بە وڵاتێک بە سیاسەتی برسیکردن دروست نابێت''
ئەمڕۆ شەشەمین ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستانە. مەسرور بازرانی رایگەیاند، ''ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە؛ یادی رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵکی کوردستانە بەرامبەر بەو ستەم و نادادپەروەرییەی بەرامبەر خەڵکی ئێمە دەکرا. بەداخەوە تاوەکو ئێستاش ئاسەواری ئەم نادادپەروەرییە ماوە و هێشتاش هەندێک کەس یان لایەن پێیان وایە، دەبێ خەڵکی کوردستان تەنیا بۆ دەربڕینی ئارەزووی خۆی بۆ مافێک سزا بدرێت."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ''پابەندبوون بە وڵاتێک بە ترساندن، تۆقاندن، سیاسەتی رق و کینە، نادادپەروەری و برسیکردن دروست نابێت، بەڵکو پێویستە پابەندی بۆ وڵات، لەسەر بنچینەی یەکسانی و دادپەروەری و خۆشەویستی ببن بە بنەمای پێکەوەژیانی گەلان لە وڵاتێکدا.''
مەسرور بارزانی باسی لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە کرد و گوتی، ''پێویستە هەموو گەلان لە عێراق یەکسان بن و دادپەوەری بەرقەرار بێت و سیاسەتی گەشەکردن یان پێشکەوتنی ناوچەیەک لە ناوچەکانی دیکە بە سەرکەوتن هەژمار بکرێت و بە هیچ جۆرێک ئێمە نەکەوینە ململانێ دژی یەکدی.''
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتیشی، ''ئێستا کەشێکی ئەرێنی دروستبووە و دەمانەوێت لەگەڵ هەموو ئەو بەڕێزانەی بڕوایان بە ئاشتی، دیموکراسی، ئازادی و پێشکەوتن هەیە، بتوانین وڵاتێکی ئاوەدانتر و خۆشتر بینا بکەین.''
لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی دڵنیایی دا بە خاوەنکاران کە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەت، هاوکاریکردن و بەهێزکردنی کەرتی تایبەتە بۆ ئەوەی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەت بتوانن زیاتر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن و خزمەتگوزاریی باشتر و شایستەتر پێشکێشی خەڵکی کوردستان بکەن.

گوتارەکەی مەسرور بارزانی: