توونێلی گەلی زاخۆ کرایەوە
رووداو - زاخۆ
توونێلی گەلی زاخۆ کرایەوە، کە بە گوژمەی 143 ملیۆن دۆلار لە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوکراوە.
توونێلی گەلی زاخۆ سێ کیلۆمەتر و 600 مەتر درێژە و جووتسایدە، رێگای هاتووچۆی زاخۆ و دهۆک، جوڵەی بازرگانی تورکیا و هەرێمی کوردستان ئاسان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەکەی کردەوە و رایگەیاند رۆژە زەحمەت و تاریکەکان تەواوبوون و رۆژی رووناک لە بەردەم گەلی کوردستاندان.
سەرۆکوەزیران ستایشی کۆمپانیای لیماکی تورکیای کرد کە بە ستانداردی بەرز توونێلەکەی تەواوکردووە و رایگەیاند مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی پێوە کردم و دەیویست بەشداری کردنەوەی توونێلەکەی زاخۆ بێت، بەڵام بەهۆی گەشتکردنی بۆ نیویۆرک لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا پێی نەکرا.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار