وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادارییەک لەبارەی مۆڵەتی خوێندن بڵاودەکاتەوە
رووداو - هەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیەنێت کە تاوەکو ئێستا هیچ رێنماییەکی نوی بۆ مۆڵەتی خوێندن دەرنەچووە، بەڵام لیژنەیک راسپێردراوە بۆ دەرکردنی رینمایی نوێ و مافی هیچ فێرخوازێك نافەوتێت.
دەقی روونکردنەوەکە:
رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری سەبارەت بە گشتاندنمان ژمارە (12) لە 17/6/ 2015
بە پێویستمان زانی گشت وەزارەتەكان ئاگادار بكەینەوە كە ئەم گشتاندنە لە سەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (61) لە 9/9/2013 دا دەرچووە تایبەت بە مۆڵەتی خوێندن لە دوای ئەم بەروارە بەشێوەیەكی كاتی راگیراوە، تاوەكو رێنمای نوێ لەم بارەیەوە دەردەچێت لەلایەن لیژنەی راسپێردراو و ئێستا كارەكان لە قۆناغی كۆتایی دایەو لە ئەنجوومەنی شورای هەرێمە بۆ پێداچوونەوەی بابەتەكە لەرووی یاسایەوە، دواتر لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەكرێت وەك سیستەمی نوێی خوێندن و مافی هیچ فێرخوازێك نافەوتێت