دایکی لاهوور شێخ جەنگی کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
دایکی لاهوور شێخ جەنگی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
رۆژی شەممە 25ـی ئاداری 2023، فاتیمە قادر، دایکی لاهوور شێخ جەنگی لە سلێمانی کۆچی دواییکرد و بڕیارە تەرمەکەی ببرێتە قەزای کۆیە بەخاک بسپێردرێت.
لاهوور شێخ جەنگی لەبەردەم مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، تەرمی دایکی دەبرێتەوە کۆیە و سبەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی پرسەی بۆ دادەنرێت.
هاوکات قوباد تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی دایکی لاهوور شێخ جەنگی کە هاوکات مامۆژنێتی بڵاوکردەوە و بەبێ ناوهێنانی لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت: "زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ فاتمە خانی خێزانی مامە جەنگی رەحمەتیم کۆچی دوایی کرد، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت. انا لله وانا إليه راجعون."