بوومەلەرزەیەک لە وان روویدا
رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر پارێزگای وانی هەژاند، هەر ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی دیکە لە دەریای ئیجەدا روویدا.
بە گوێرەی راگهیێندراوی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد، کاژێر 08:58 خولەکی رۆژی یەکشەممە، 25ـی شوباتی 2024، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی تووشبا لە پارێزگای وان تۆمارکراوە. بە گوێرەی ماڵپەڕی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە.
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا رایگەیاندووە، بوومەلەرزەکە ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵکدا دروستکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلە لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا تۆمارکرا.
رۆژی 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر کە چەقەکەیان پارێزگای مەرەش بوو، 10 پارێزگای تورکیایان هەژاند. بە گوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکانی مەرەش و دەوروبەری، 53 هەزاری تێپەڕاندووە.