33 کامێرای نوێی تیژڕۆیی لە هەولێر دەکەونە کار

 
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی 10 رۆژ وەکو تاقیکردنەوە کاریان پێکرا، لە ئەمڕۆوە 33 کامێرای نوێی جێگیری تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕۆیی لە هەولێر بە فەرمی سەرپێچی تۆمار دەکەن.
 
ئەو شوێنانەی کامێرای تیژڕۆییان تێدا جێگیر کراوە، پێشتر کامێرای گەڕۆکیان تێدا دادەنرا. بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی دانانی کامێراکانەوە دەڵێت: "بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆیە".
 
لە هەرێمی کوردستان چەندین جۆر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی هەن. بەشێکیان خاڵ بۆ خاڵ، بەشێک جێگیرن و یەک خاڵ تۆمار دەکەن و بەشێکیشی گەڕۆکن.
 
ئەو 33 کامێرایەی لە ئەمڕۆ شەممەوە بە فەرمی کار دەکەن لە یەک خاڵدا سەرپێچی تۆمار دەکەن و بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ نین.
 
ئەو شوێنانەی کامێراکانی تێدا جێگیرکراوە ئەمانەن:
 
- شەقامی عەینکاوە بەرامبەر ئاسیاسێڵ؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی شۆڕش بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵایەتی؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 60 مەتری بەرامبەر وەزارەتی ئەوقاف؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 60 مەتری بەرامبەر زانیاری تاوەر؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی مەخموور بەرامبەر کارگەی پێپسی؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 100 مەتری نزیک پێشانگەکان؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 100 مەتری بەرامبەر بەنزینخانەی ئاکار؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- شەقامی 60 مەتری بەرامبەر مۆبیلیاتی ئەتڵەس؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- دارەتوو نزیک مزگەوتی رێگەی بەهەشت؛ دوو کامێرا لە هەردوو ساید
- دێگەڵە بەرامبەر هێزی پێشمەرگەی گەرمیان
- شەقامی 100 مەتری کۆمپانیای جیهان
- شەقامی 100 مەتری نەفەقی بەحرکە
- شەقامی 60 مەتری نەفەقی پەرلەمان
- شەقامی 40 مەتری بەرامبەر رۆتانا
- شەقامی 60 مەتری نەفەقی سێتاقان
- رێگەی کۆیە بەرامبەر باب حاڕە
- شەقامی 100 مەتری دارزیافە
- شەقامی کۆیە نەفەقی رزگاری
- شەقامی نەفەقی ئەکرەم مەنتک
- دێگەڵە، بەرامبەر ناحیە
- شەقامی نەفەقی یاریگا
- شەقامی پارکی گوڵان
- شەقڵاوە – سۆرک
- شەقامی بەحرکە