ئاگرێك لە شاخی گۆیژەی سلێمانی كەوتەوە
رووداو - سلێمانی
ئاگرێكی گەورە لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی كەوتەوە.
رائید دانا، ئەفسەری ئێشكگر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.
لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە، رائید دانا ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئاگری گەشتیارانەوە ئاگرەكە كەوتووەتەوە، هەرچەندە جاری یەكەم كۆنترۆڵیان كردووە، بەڵام دووبارە كەوتووەتەوە.
رائید دانا راشیگەیاند، هیچ زیانێك بە نەخشەی كوردستان لەسەر شاخەكە نەگەیشتووە و نەخشەكە پارێزراوە.