کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما دادەبەزێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ پلەی گەرما "کەمێک" دادەبەزێت و سبەینێش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێکی دیکە دادەبەزێت.
راگەیێندراوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، سبەی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و تۆز و خۆڵێکی سووکیش دەبێت؛ هەروەها خێرایی با مامناوەند دەبێت.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما دوو پلە دابەزیوە و دابەزینەکەش تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، لە دووشەممەوە پلەی گەرما نزیکەی چوار پلە بەرز دەبێتەوە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی لە باشووری کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 42 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 46 پلەی سیلیزی