سەرۆک بارزانی له ساڵیادی بۆردوومانکردنی قهڵادزێدا: ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردوومانکردنی زانکۆی سلێمانی و شاری قهڵادزێدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو كارەساتە زوڵمێكی گەورە و لاپەڕەیەكی دیکەی دڕندەیی رژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی كوردستان."
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، "هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان لە فڕۆكە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و دواجار ئیرادەی كوردستان بەسەر زوڵم و داگیركاریدا سەركەوت."
49 ساڵ لەمەوبەر لە 24-4-1974دا، چەند فڕۆکەیەکی حکومەتی بەعس قەڵادزێیان بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە 467 هاونیشتمانی شەهید و بریندار بوون. بەشێک لەوان خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بوون، چونکە ئەوکات لەترسی حکومەتی بەعس زانکۆکەیان گواستبووەوە قەڵادزێ.