ئێران دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی کۆڵبەراندا کردەوە

رووداو - رانیە

حکومەتی ئێران دەرگای دەروازە سنوورییەکانی قاسمەڕەش و قندۆڵی بەڕووی کاروانچیانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا کردەوە، بەڵام بەهۆی نەدانی کارتی گواستنەوەی بار لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، هێشتا ترس لە دڵی کاروانچیاندا بۆ دووبارە داخستنی ئەو دەروازانە نەڕەویوەتەوە، کە سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانیانە.

حکومەتی ئێران دەرگای دەروازە سنوورییەکانی بەڕووی کاروانچییەکاندا کردەوە، بەڵام هەموو ئەو کاروانچیانەی کە کارتی کارکردنیان پێدرابوو، بەهۆی رێگری حکومەتی ئێران نەیانتوانی بار بگوازنەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەوەش ترسی داخستنی دووبارەی دەروازەکانی لەلای کاروانچییەکان دروستکردووە.

لەنێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان 12 دەروازەی سنووری نافەرمی هەن، لەو دەروازانە ئەو کەلوپەلانە هەناردەی ئێران دەکرێن کە لەڕێگەی دەروازە نێودەوڵەتییەکان هاوردەی باشووری کوردستان کراون.