سەندیكای پارێزەران هەڵەبجە دەکاتە لق
رووداو-هەڵەبجەی شەهید
سەندیكای پارێزەرانی كورستان,وەك یەكەم رێكخراو لە هەرێمی كوردستاندا,لقی لە هەڵەبجەدا كردەوە, ئەو سەندیكایە پێشووتر لە هەڵەبجەدا ژووری هەبوو, ئێستا دەیكاتە لق.
رێبوار ئەمین,لێپرسراوی پێشووی ژووری پارێزەرانی هەڵەبجە بە (تۆڕی میدیای رووداو)ی گووت" سەندیكا بە فەرمی بڕیاری كردنەوەی ئەو لقەی داوە".
سەندیكای پارێزەرانی كوردستان, لە پارێزگاكاندا لقی هەیە و لە قەزاكانیشدا ژووری هەیە, لە دوای پەسەندكردنی بڕیاری بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن هەریەكە لە سەرۆكی هەرێمی كورستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كورستان,سەندیكای پارێزەران ئەو بڕیارەیان دا.
رێبوار گووتی"هیوادارم رێكخراوەكان و حكومەتیش چاو لە سەندیكاكەی ئێمە بكەن و رێكخراوەكان نووسینگەكانیان لە هەڵەبجەدا فراوان بكەن و حكومەتیش بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە هەڵەبجەدا بكاتەوە."گووتیشی"بڕیارە هەر خۆم وەك بەرپرسی پێشووی ژوورەكە ببمە لێپرسراوی لقەكەش".
ئەم داوایەی رێبوار لە كاتێكدایە كە تاوەکو ئێستا هەندێ لە رێكخراوەكان هیچ نووسینگە و نوێنەرایەتییەكییان لە هەڵەبجەدا نییە, لەوانە سەندیكای رۆژنامەنووسان, حاكم ئازاد حەمەئەمین,نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان بە (تۆڕی میدیای رووداو)ی گووت"لە دوا كۆبوونەوەماندا وەك سەرەتایەك بڕیارمانداوە كە لق لە هەڵەبجەدا بكەینەوە و چاوەڕێی حكومەت دەكەین، بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە هەڵەبجەدا بكەنەوە, ئێمەش ئەو بڕیارە جێبەجێدەكەین. ناوبراو"گووتیشی"هانی هەموو لایەك دەدەین كە دەزگای راگەیاندنی زیاتر لە هەڵەبجەدا بكەنەوە لە تەلەفزیۆن و رادیۆ و چەند دەزگایەكی دیکە".