دوو خێزانی 9 کەسیی دانیشتووی کۆیە لەنێو بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی یۆناندان
رووداو دیجیتاڵ
دوو خێزانی خەڵکی شاری کۆیە لەنێو بەمەلە ژێرئاوکەوتووەکەی یۆناندان کە ژمارەیان نۆ کەسە.
هاوار محەممەد، برای هەژار کە خۆی و هاوژین و دوو منداڵیان لەنێو بەلەمەکەدا بوون، بە رووداوی رایگەیاند، "دوایین جار کاژێر 07:22 خولەکی ئێوارەی رۆژی 20ی ئەم مانگە بوو کە نامەی دەنگیی براکەم پێگەیشتووەتەوە".
هاوار لەبارەی پەیامی براکەیەوە دەڵێت، هەژار پێی گوتوون خەریکن دەپەڕنەوە و "رەنگە شەبەکەی مۆبایل نەمێنێت، لەو کاتەوە دەنگیان نەماوە". دەشڵێت، بەپێی بەدواداچوونی خۆیان کە لە رێگەی رێکخراوەکانی تایبەت بە کۆچبەران کردوویانە، لەنێو بەلەمەکەدا هەژاری برای و خێزانەکەی هەبوون.
ناوی خێزانەکان بەم جۆرەیە:
خێزانی هەژار محەمەد مستەفا:
- هەژار محەممەد مستەفا
- ژاکاو حەمەد ئەمین
- هەناسە هەژار
- هەنەس هەژار
خێزانی رێبوار عەبدوڵڵا:
- رێبوار عەبدوڵڵا
- شۆخان جەوهەر
- رێوار رێبوار
- رێژوار رێبوار
- محەممەد رێبوار