برازایەکی مێژوونووسی کورد مەلا جەمیل رۆژبەیانی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو شێرزاد محەممەد ئەمین رۆژبەیانی نووسەر و برازای گەورەی شاعیر و نووسەر و مێژوونووسی کورد، مەلا جەمیل رۆژبەیانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
 
محەممەد رۆژبەیانی برازی مامۆستا شێرزاد بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند "دوو رۆژ لەمەوپێش مام شێرزاد باری تەندروستی تێکچوو، دوای ھەشت کاژێر لە پشکین دەرکەوت کە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و ھەر ھەمان رۆژ گیانی لەدەستدا".
 
شێرزاد محەممەد رۆژبەیانی لە ساڵی 1946 و لەشاری کەرکووک لەدایکبووە. مامۆستای خانەنشین بوو و بە ئەرشیڤی مەلا جەمیل رۆژبەیانی ناسرابوو.
 
دوای ئەوەی شاعیر و نووسەری کورد مەلا جەمیل رۆژبەیانی کۆچی دواییکرد ئەو ئەرشیڤەکەی ھێنایەوە کەرکووک و کتێبخانەیەکی گەورەی دروستکرد.
 
شێرزاد محەممەد لەگەڕەکی حوڕییەی شاری کەرکووک گیانی لەدەستدا و ھەر لە کەرکووک بەخاکسپێردرا.