هاونیشتمانییەک لە خورماتوو: گرووپێکی چەکدار دەستی بە سەر زەوییەکەمدا گرتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 
 
هاونیشتمانییەک لە سنووری خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین دەڵێت، گرووپێکی چەکدار دەستی بەسەر دوو دۆنم زەوییدا گرتووە. 
 
فەخرەدین دەروێش رۆستەم ناسراو بە مام فەخرەدین، هاونیشمانییەکی بەتەمەنی گەڕەکی رزگاری خورماتووە و لە ساڵی 1985ەوە پارچە زەوییەکی نزیکەی دوو دۆنمی هەیە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 23-11-2024، مام فەخرەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زەوییەکەی دەکەوێتە سەر چەمی ئاوەسپی و نزیکەی دوو ساڵە گرووپێکی چەکدار کە خۆیان بە کەتائیبی حیزبوڵڵا دەناسێنن، دەستیان بەسەر زەوییەکەیدا گرتووە.
 
مام فەخرەدین گوتی، لە ساڵی 1985ـەوە لەسەر ئەو زەوییە کاری دەکرد، بەڵام دوو ساڵە ئەو گرووپە چەکدارە دەستیان بەسەردا گرتووە.
 
بەگوتەی مام فەخرەدین، ئەو گرووپە چەکدارە دەستی بەسەر زەوی 3 بۆ 4 کەسی دیکەشدا گرتووە کە بە گشتی نزیکەی 10 دۆنم زەوی دەکات.
 
لەوبارەوە کەریم شوکر، نوێنەری قەزای خوورماتوو لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 23-11-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مام خەفرەدین کوردێکی ستەم لێکراوە. تەواوی هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو مافەی بۆ بگەڕێتەوە".
 
کەریم شوکر دەڵێت: "ئەو زەوییە تاپۆی نییە و ساڵانێکی زۆر مام فەخرەدین کاری لەسەر دەکرد و هیچ کێشەیەکی نەبوو، بەڵام بەم دواییانە گرووپێکی چەکدار هاتن و سەرەتا دەستیان بەسەر خانووەکەیدا گرت کە لە زەوییەکەیە و دواتر دەستیان بەسەر زەوییەکەشیدا گرت". 
 
قەزای خورماتوو لە ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستانە و لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا بەشێکی زۆری خانووی هاونیشتمانیان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە سووتێندران و تەقێندرانەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

خۆپێشاندان لە دێرسم قەدەخە کرا

دوای دانانی قەییووم بۆ شارەوانیی دێرسم و شارۆچکەی پلوور لە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، خۆپێشاندان و گردبوونەوە لەو پارێزگایە و خارپێت قەدەخە کرا