لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان پێشبینی بارانی بەخوڕ دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ چوار پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێك کە لەلایەن کەشناسیی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2023 لە پارێزگاکانی سێواز، ئەرزینجان، دێرسم و مەڵەتیی باکووری کوردستان بارانی بەخوڕ ببارێت. لە پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان ئاسمان هەورە، بەڵام باران نابارێت.
 
بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە ئەرزەڕۆم 17 پلە، قەرس 18 پلە، مەڵەتی 24 پلە و وان 17 پلەی سیلیزی دەبێت؛ هەروەها لە ئامەد 25 پلە، دیلۆک و رووها 28 پلە و لە سێرت 28 پلەی سیلیزی دەبێت.
 
لە لایەکی دیکەوە لە تورکیاش لەو پارێزگایانەی کە لە هەرێمی دەریای رەش و هەرێمی ئەنادۆڵی ناوەڕاست هەڵکەوتوون ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت باران ببارێت.