گوندی گەڵاڵە لە شارباژێڕ بۆردوومانکرا


رووداو دیجیتاڵ 

جارێکی دیکە سنووری قەزای چوارتا لە دەڤەری شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرا.
 
بۆردوومانەکە کاژێر 07:13ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 23ـی ئاب بووە. کامەران عوسمان، بەرپرسی دێسکى مافى مرۆڤى رێکخراوى سی پى تیى ئەمریکی بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی جەنگی بووە و زیانی گیانی نەبووە."
 
ئەو شوێنەی بۆردوومان کراو لووتکەیەکە بەناوی "باسکی قەلێ" و، سەر بە گوندی گەڵاڵەیە لە قەزای چوارتا.
 
کامەران عوسمان کە رێکخراوەکەیان بایەخ بە پێشێلکارییەکانی سنووری هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێران و تورکیاوە دەدات، ئاماژەی بەوەکرد، دوێنێ پێنجشەممەش دوو جار هەمان شوێن بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوە.

 

ڤیدیۆی بۆردوومانەکەی دوێنێ

 
دیارنییە فڕۆکەی چی وڵاتێک بۆردوومانەکەی کردووە، بەڵام لە رابردوودا ناوچەکە چەندین جار لەلایەن تورکیاوە بۆردوومانکراوە.