لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی کەرکووک - هەولێر شەش کەس گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی هەولێر - کەرکووک روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و، کەسێکیش برینداربوو.
رووداوەکە لە نزیک گوندی نەبیاوە بووە کە نزیکە لە کەرکووک و دەکەوێتە نێوان کەرکووک و پردێوە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی پردێ کە بە رووداوی داون، "رووداوەکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بووە کە لە جۆری بی ئێم دەبلیو، دۆجی چارجەر و پیک ئەپ بوون."
سەرەتا پێنج کەس گیانیان لەدەستدابوو و دوو کەسیش برینداربوون، بەڵام بریندارێکیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
شاهێدحاڵێک کە ڤیدیۆی رووداوەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە باسی لەوەکرد، هەردوو ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیو و دۆج چارجەرەکە بە خێراییەکی زۆر رۆیشتوون.
سامان یابە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو بریندارەکە یەکێکیان 70٪ـی جەستەی سووتاوە و لە نەخۆشخانەیە. هەروەها تەرمەکانیش بۆ پزیشکی دادی گوێزراونەتەوە.
بە گوتەی سامان یابە، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و بریندارن، خەڵکی بەغدا و کەرکووکن.
ناوی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەپێی تەندروستیی کەرکووک:
- سەجاد رەفیش دبس، لەدایکبووی 1995، دانیشتووی بەغدا.
- عەزیز تورکی عەتیە، لەدایکبووی 1978، دانیشتووی بەغدا.
- یوسف کەمال مستەفا، لەدایکبووی 2000، دانیشتووی گەڕەکی عەسکەریی کەرکووک.
- قەیس ریاز قەیس، لەدایکبووی 1996، دانیشتووی گەڕەکی پەنجاعەلی لە کەرکووک.
- عومەر مونیر سوعاد، لەدایکبووی 2000، دانیشتووی گەڕەکی عەسکەریی کەرکووک.
- سەیف عەلی جومعە، لەدایکبووی 1997، دانیشتووی گەڕەکی عەسکەریی کەرکووک. 70٪ـی جەستەی سووتاوە.
ناوی بریندارەکان
- رەعد تاڵیب کازم، لەدایکبووی 1995، دانیشتووی بەغدا.