قوتابییەکی پۆلی 12 لە رێگەی تەکیە - چەمچەماڵ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ قوتابییەکی 12ی ئامادەیی لەکاتی چوون بۆ تاقیکردنەوەی خولی یەکەم، لەسەر رێگەی تەکیە و چەمچەماڵ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.
رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، قوتابییەکە ناوی زانیار خواکەرەمە، خەڵکی گوندی سەرچاوەیە لە بازیان، لە قوتابخانەیەکی تەکیە خوێندوویەتی و تاقیکردنەوەیشی لە چەمچەماڵ بووە.
قوتابییەکە بڕیار بوو ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی بکات.