چێشتخانەیەکی کوردەواری سەرنجی خەڵکی راکێشاوە

رووداو- سلێمانی

لە سلێمانی، پیاوێك بەڕێگایەكی دیكە كڕیاران بۆلای خۆی رادەكێشێت، چێشتخانەیەكی داناوە و هەموو خواردنەكانی لەسەر كوورەی قوڕین دروستدەكات، ئەو دووكەڵەی لە نێوچێشتخانەكەدا بڵاودەبێتەوە، رابردووی دوور بیری خەڵك دێننەوە، بە تایبەت ئەو مەنجەڵە گەورانەی چێشتی زەماوەندی گوندەكانیان تێدا ئامادە دەكرا.


نەوزاد مامە مەلا خاوەنی چێشتخانەکەیە و وا دەردەكەوێ‌ دوو كەڵی نێو كوورە قوڕینەكان لەو ریكلامانە بەهێزتر بن كە تەكنەلۆژیای نوێ و رستە سەرنج راكێشەكان ئامادەی دەكەن. 

حەزێكی زۆر لە نێو خەڵكیدا دروستبووە بۆ گەڕانەوە بۆ رابردوو، كافێ و قاوەخانەكان بۆ ستایلێك دەگەڕێنەوە كە ئەمڕۆ لە نێو مۆزەخانەكاندان. خەڵكیش هەروا پێشوازی لەو شێوازە ژیانە دەكەن، 
هێنانەوەی كەرەستە و هونەرە كۆنەكان و گونجاندنیان لەگەڵ رۆژگاری نوێدا سەرنجی خەڵکی بۆلای خۆی راکێشاوە.