وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەکارهێنەرانی رێگا گشتییەکان دەپارێزێت

23-02-2021
جووتیار قارەمان
نیشانەکردن رێگاوبان هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی تایبەتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای رێگاوبانە گشتییەکان کۆبووەوە و ئەو وەزارەتە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت پرۆژەیاساکە بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی رێگا گشتییەکانە.
 
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو پۆرۆژەیاسایە بۆ رێکخستەنەوەی کاروبارەکانی وەزارەتە لە بواری پاراستنی رێگاوبانە گشتییەکان و گیانی بەکارهێنەراندا.
 
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشەجێکردن بۆ بواری رێگاوبان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکەی کردووە و گفتوگۆ لەسەر ماددە و بڕگەکانی پرۆژەیاساکە کراوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە ئەم یاسا نوێیە دەبێتە جێگرەوەی یاسای رێگا گشتییەکانی ژمار 3ـی ساڵی 2012ی پەرلەمانی کوردستان.
 
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم یاسایە لە پاراستنی بەکارهێنەرانی رێگا گشتییەکاندا  رۆڵی گەورە دەبینێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە