پلەی گەرما دادەبەزێت و چلەی هاوین کۆتایی دێت


رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە دابەزیوە. کەشناسێکیش دەڵێت، 26ـی ئەم مانگە چلەی هاوین تەواو دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رۆژی پێنجشەممە، 22-08-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر نێوەڕاست و خوارووی عێراق دەبێت. گوتیشی: "رۆژی 26ی ئەم مانگە چلەی هاوین کۆتایی دێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی