381 دۆنمی زەوی 19 جووتیار لە سنووری هەولێر سووتا و بریندار هەن

رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە، زەوی بە گەنم چێندراوی 19 جووتیار لە سنووری قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر سووتا. بەرگری شارستانی دەڵێت، کەسێک بریندارە.
 
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی ئاداری 2024 کەوتووەتەوە. موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە رووداوی گوت، "381 دۆنم زەوی بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاوە".
 
شاخەوان سەعید ئاماژەی بەوەکرد، لە رووداوەکەدا کەسێک بریندار بووە و تراکتۆرێکیش سووتاوە؛ دوای سێ کاژێر توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
 
ئاگرەکە لەکاتی دروێنەکردنی گەنمدا کەوتووەتەوە. گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر گوتی، "بەهۆی دەڕاسەکەوە برووسکەی ئاگر دروستبووە و بووە بەهۆی رووداوەکە.
 
بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
 
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو دوێنێ 21ـی ئایار، زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە؛ بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.